سەید ڕەحمان حوسێنی ،خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

بەپێی زانیارییە گەیشتووەکان بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، «سەید ڕەحمان حوسێنی»، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و هاووڵاتیی تەمەن ٥٨ ساڵی خەڵکی پیرانشار، دوای ماوەیەک دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.
سەید ڕەحمان حوسێنی ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردانی ١٤٠٤ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری پیرانشار دەستبەسەر کرا و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و بازپرسی بۆ زیندان گواسترایەوە. شایانی باسە «ئەحمەد مام‌شەریفی»ش لە هەمان کاتدا لەگەڵ ناوبراودا دەستبەسەر کرابوو.
ئەم هاووڵاتییە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤، لەلایەن لقی دادگای شۆڕشی پیرانشارەوە بە تۆمەتی «پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران» سزای ٣ ساڵ و ٣ مانگ بەندکرانی تەعزیریی بەسەردا سەپا.
سەید ڕەحمان حوسێنی پێشتریش لە ساڵی ١٣٨٤ی هەتاویدا ئەزموونی دەستبەسەرکران و کێشانی سزای بەندکرانی هەبووە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین