بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی گوڵانی ١٤٠٥، سزای لەسێدارەدانی بەندکراوێک بە ناوی “سیروس ڕەمەزانی”، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
بەپێی زانیارییەکان؛ ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی «کوشتنی بە ئەنقەست» دەستبەسەر کرابوو و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرابوو.
