ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاندووە؛ ڕۆژی شەممە ۱۲ی بانەمەڕی ۱٤۰٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەک بە ناوی “مانی عەبدوڵڵازادە”، خەڵکی گوندی “دەربەکە” سەر بە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هێزە ئەمنییەکان بێ ئەوەی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی و دادوەری نیشان بدەن، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی باوکی ئەم هاووڵاتییە و بە توندوتیژییەوە دەستبەسەریان کردووە.
جێگەی ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
