بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتوونەتە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “یووسف کەلۆنکزادە”، وەرگێڕ و مامۆستای زمانی کوردی و خەڵکی ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، دەستبەسەرکردنی بەڕێز کەلۆنکزادە بەبێ پێشکەشکردنی هیچ جۆرە بڕیارێکی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەنجام دراوە.
جێگەی ئاماژەیە، تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
