نادیاری چارەنووسی مامەند خودادادی هەفتەێک پاش دەستبەسەر بوون

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا مامەند خودادادی خەڵکی نەغەدە زیاتر لە هەفتەیەکە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆاستراوەتەوە و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەربوون ، باری تەندرووستی و چارەنووسی نادیارە .

بە پێی زانییاریەکان ناوبراو بێ بەڵگەی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە ، ئەوە لە حاڵێکدایە تەنانەت بە یاسای کۆماری ئیسلامی ئەوە کارە نایاساییە .
بەپێی ئەسڵی ٢٥ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی بێ بەڵگەی یاسایی و بڕیاری دادگا کەس نابێ دەستبەسەر بکرێ،و هاوکات لە گەڵ دەستبەسەر کردن دەبێ هۆکاری دەسبەسەرکردن بە کەسەکە ڕابگەێندرێ .

هەروەها بە پێی ڕێوشوێنی سزادانی دادگا ،مافی ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە، مافی دەستگێشتن بە پارێزەر و ئەرکی دەسەڵاتدارانی دادوەری بۆ تێگەیاندنی مافەکانی کەسی لە ژێر چاودێری دا بە فەرمی ناسێندراوە.

هانا ڕادەگەیەنێت ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە تاوانبارانە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە نموونەیەکی دەستبەسەرکردنی سەرەڕۆێانەیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین