ڕاپۆرتی هانا لە سەر ئەگەری جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی ئیحسان حوسێنی پور

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئیحسان حوسێنی پور شارۆمەندی تەمەن ١٩ ساڵ کە لە رێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و لە دادگایەکی نمایەشیدا سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندرابوو، مەترسی ئەگەری جێبەجێ کرانی سزاکەی لە سەرە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەریدا بە توندترین شێوە ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی کراوە بۆ ئەوەی دانپێدانانی زۆرەملێی لێ وەربگیرێت.
هێزە ئەمنییەکان لە سیناریۆیەکی پێشوەختە داڕێژراودا تۆمەتی ئاگرتێبەردانی مزگەوتێک و کوشتنیان دابووە پاڵ ئەو و دادگاش لە سەر بنەمای دانپێدانانی زۆرەملێ بە تۆمەتی موحاربە سزای سێدارەی بە سەریدا سەپاندووە.

هانا ڕایدەگەینێت کە ئەم شارۆمەندە لە ماوەی دەستبەسەریدا تەنانەت بە گوێرەی یاساکانی کۆماری ئیسلامیش لە سەرجەم مافەکانی بێبەش کراوە. هانا ئەم دادگاییکردنە تەنها بە درێژکراوەی هەوڵەکانی سیناریۆسازیی هێزە ئەمنییەکان لە دەسەڵاتی دادوەریدا بۆ چاندنی ترس لە هاووڵاتیاندا دەزانێت، نیگەرانی قووڵیش لە ئەگەری جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدان دەردەبڕێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین