بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بێهروز چەمەن ئارا توێژەری زمان و ئەدەبیاتی کوردی خەڵکی شاری ئیلام، لە پەیجی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند کە ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی لە شاری ئیلام و براکەی ساسان و خوشکی پەرستوو چەمەن ئارایان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندانە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراون و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانیان لە بەردەستدا نیە.
