بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی ئیبراهیم روستەمی لە گرتووخانەی ئەمنییەتی سنە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٣٤ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەر کرانی ‌ئیبراهیم روستەمی شارۆمەندی خەڵکی کامێران، تا ئەم ساتە چارەنوسی نادیارە و لە گرتووخانەیەکی ئەمنیەتی لە شاری سنە ڕاگیراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە دەستمان گەیشتووە؛ ناوبراو ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنیەتی لە سنە ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، لەگەڵ تێپەڕبوونی ٣٤ ڕۆژ ئەم شارۆمەندە هێشتا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر، پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەشە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین