دەستبەسەرکرانی دوو شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی عەلی نەزەرزادە تەمەن ٢٦ ساڵ، خەڵکی شاری دێهلۆڕان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢١ی ڕێبەندان، کیان قەیسەربەیگی خوێندکاری تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی سەرئاوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین