دەستبەسەرکرانی سروش دەبیرمەنش لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆجنورد

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی شەممە ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سروش دەبیرمەنش، خەڵکی شارۆچکەی بۆجنوردی سەر بە پارێزگای خوراسانی باکوور، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی راگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین