بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، سام سوحبەتزادە، منداڵی تەمەن ١٤ ساڵ، کوردی کرمانج، خەڵکی شارۆچکەی خەڵخاڵی سەر بە پارێزگای ئەردەبێڵ و دانیشتووی تاران، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەرمی ئەم منداڵە لە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە گۆڕستانی ئاوایی لەنبەری سەر بە شارۆچکەی خەڵخاڵ ئەسپەردە کراوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بەکارهێنانی چەک لە دژی خەڵکی سڤیل و بەتایبەتی منداڵان پێشێلکردنی ئاشکرای پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لەوانەش پەیماننامەی مافی منداڵان و هانا هەروەها داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ڕوون و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەران و ئەو کەسانە کە فەرمانی ئەم کارەیان داوە دەکات.
