دەستبەسەرکرانی شەهاب نادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کرماشان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی شەهاب نادری، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین