رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەجاد شەقڵانی تەمەن ٢١ ساڵ، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شاری ئەڵوەند لە پارێزگای قەزوین، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، تەرمی سەجاد شەقڵانی لە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار، لە گۆڕستانی شاری ئەڵوەند ئەسپەردە کراوە.
