کوژرانی سەید ئەمیر روستەمیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە کەرەج

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە؛ ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەید ئەمیر روستەمیان، تەمەن ٢٣ ساڵ، شوێنکەوتوویی ئایینی یارسان و خەڵکی شارۆچکەی قەسری شیرین، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە فەردیسی کەرەج، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هەواڵی کوژرانی ئەم شارۆمەندە بە بنەماڵەکەی ڕاگەینراوە.

شایانی باسە، تەرمی ئەو لە گرتووخانەی کەهریزەک ڕاگیراوە و لە بەڵگەنامەی مردنەکەیدا هۆکاری مەرگی بە جەڵتە نوسراوە.

تەرمی ئەم شارۆمەندە ڕۆژی ١٥ی ڕێبەندان، لە ژێر گوشاری ئەمنیدا ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین