بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، ئایدا کوشکی، تەمەن ٢٣ ساڵ، خوێندکاری زانکۆ و مامۆستای زمانی ئینگلیسی، دانیشتوویی ئیسلاماوای غەرب (شاباد) لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، لە ساتی دەستبەسەر کرانەوە تا ئێستا لە سەر بارودۆخی یاسایی و جەستەیی، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
نادیاری چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی دەستبەسەر کراوان، نمونەی بێسەروشوێن کردنی زۆرەمڵێیە و نیگەرانیەکان لە بواری پێشێلکاری مافە بنەڕەتیەکانی ئەوان وەک دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵە و دادگایی کردنی دادپەروەرانە، زیاد دەکات.
