رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ئێوارەی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، منداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی کەسرا قادربەیگی خەڵکی شاری ئاسماناوای سەر بە قەزای چرادۆڵی پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
