هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی خەبات مەولودی تەمەن ٣٦ ساڵ، خەڵکی ئاوایی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە و دانیشتویی شاری مەریوان لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە بانگ و ماوەی سێ کاتژمێر لێپرسینەوەی لەگەڵدا کراوە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان لە جەریانی لێپرسینەوە چاوەکانی ئەم شارۆمەندەیان بەستووە و بەڵێننامەی نوسراویان لێوەرگرتووە کە نابێت بەشداری لە هەر جۆرە ناڕەزایەتی و مانگرتنێکدا بکات.
شایانی باسە، خەبات مەولودی پێشتریش چەندین جار لە لایەن دامودەزگا ئەمنییەکانەوە لە سنە و مەریوان بانگ کراوە.
