رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەهدی کەسایی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند، لەگەڵ تێپەڕ بوونی ٢٦ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی لە بەردەستدا نیە و چارەنوسی نادیارە.
