رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی مەهدی زارعی خەڵکی شاری قوروە لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە گەڕەکی نارمەکی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.
شایانی باسە، تەرمی مەهدی زارعی لە کەهریزەکی تاران دۆزراوەتەوە و بە پێی ئەو ژمارەیە کە لە سەر تەرمەکەیەتی ئەو وەک یەزدە هەزار و شەشسەد و سی و پێنجەمین (١١٦٣٥) حاڵەتی تۆمار کراو لە گیانبەختکردووانی کەهریزەک ناسراوە.
