رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی ئەحمەد ئەستەرخی تەمەن ٤٠ ساڵ، خێزاندار، باوکی دوو منداڵ، کوردی کرمانج، خەڵکی پارێزگای خوراسانی باکوور، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژراوە.
تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە لە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شوێنی لە دایکبوونەکەی ئاوایی “ئەستەرخی ئەسپەردە کراوە.
شایانی باسە، ئەم گیانبەختکردووە پێشتر ماوەیەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
