رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناسنامەی چوار شارۆمەندی کورد خەڵکی پارێزگای کرماشانی کە لە جەریانی خۆپێشاندانەکانی خەڵک لە مەودای کاتی ١٨ و ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە شارەکانی کەرەج، کرماشان و ئەڵوەندی پارێزگای قەزوین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراونی پشتڕاست کردەوە.
ناسنامەی گیانبەختکردووان بەم شێوەیە:
ئارمان مرادی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی پارێزگای کرماشان، شەوی ١٨ی بەفرانبار لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شاری کەرەج بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژرا و تەرمەکەی لە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار لە ماهیدەشتی کرماشان ئەسپەردە کرا.
میلاد باغفەلەکی تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی پارێزگای کرماشان شەوی ١٨ی بەفرانبار، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شاری کەرەج، بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژرا و تەرمەکەی لە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار لە گۆڕستانی باغ فردەوسی کرماشان ئەسپەردە کرا.
دیاکۆ سەخایی تەمەن ٣٦ ساڵ خەڵکی شاری روانسەر شەوی ١٩ی بەفرانبار، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شەهرەکی ئیلاهیەی کرماشان بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژرا و تەرمەکەی لە روانسەر ئەسپەردە کرا.
رەسوڵ بادپەران تەمەن ٣٩ ساڵ خەڵکی پارێزگای کرماشان شەوی ١٨ی بەفرانبار، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە ئەڵوەندی پارێزگای قەزوین بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان کوژرا و تەرمەکەی لە رێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار لە گۆڕستانی بەهەشت فاتمیەی ئەڵوەند ئەسپەردە کرا.
