رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی عەلیرەزا نەسروڵڵاهی تەمەن ١٩ ساڵ، خەڵکی شاری ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە،
شایانی باسە لەگەڵ تیپەڕبوونی ٢٢ ڕۆژ هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
