رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ١٣ی بەفرنباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی موحسێن عەزیزی نژاد، تەمەن ٣٣ ساڵ، خەڵکی شارۆچکەی دەرەشاری سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە لەگەڵ تیپەڕبوونی ٢٧ ڕۆژ هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
