رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی مەهدی قەنبەری تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی شاری مەڵەکشاهی لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە پارێزگای ئیلام بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان بە سەختی بریندار بووە و دوای دە ڕۆژ لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.
