کوێر بوونی سیروس رەبیع بەیگی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە ئیلام

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سیروس رەبیع بەیگی تەمەن ٣٣ ساڵ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی کارزانی سەر بە پارێزگای ئیلام. ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتێکدا منداڵە ساواکەی لە باوەشدا بووە و بە سەر شەقامدا ڕۆیشتووە، لە لایەن هێزە سەرکوتگەرەکانەوە بە شاتگان تەقەی لێکراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئەنجامی ئەم تەقەکردنەدا ئەم شارۆمەندە کورد بینایی هەردووچاوی لە دەستداوە و لە ئێستادا نابینا بووە.

سیروس رەبیع بەیگی کرێکار بووە و بە هۆی بارودۆخی ئابوری، توانایی جێبەجێ کردنی تێچوویی چارەسەری نیە.

شایانی باسە، تا ئێستا هیچ پزیشکێک بەرپرسایەتی چارەسەرکردنی چاوەکانی ئەوی لە ئەستۆ نەگرتووە و بارودۆخی دەرمانیەکانی ئەو نادیارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین