رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی، رەزا ریزوەندی تەمەن ٢٧ ساڵ، ئەندازیاری کۆمپیتەر و خەڵکی پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە تاران، کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هانای ڕاگەیاند، تا ئێستا بۆ بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە ڕوون نیە کە ئەو لە جەریانی ناڕزایەتیەکان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوە یان دوای دەستبەسەرکران کوژراوە.
ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، بنەماڵەی ریزوەندی دوای چەندین ڕۆژ بێ ئاگایی و سەردانیکردنی بەردەوامی دامودەزگا دادوەری و ئەمنییهکان، تەرمی کوڕەکەیان لە رێکەوتی ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە بەهەشت زەهرای تاران ناسیوەتەوە و بە مەبەستی ئەسپەردە کردن بۆ کرماشان ڕایانگوێزاوە.
شایانی باسە، بنەماڵەی ڕەزا ڕایانگەیاندووە کە ئەو شەوی ١٩ی بەفرانبار، لە ماڵ چووەتە دەرەوە و لە کۆتا پەیوەندی تەلەفۆنیدا وتوویەتی، هێزە ئەمنییەکان دوای کەوتوون.
