بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی فریشتە مەنسوری نیا لە ئیلام

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی فریشتە مەنسوری نیا، خەڵکی سەرئابڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین