بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مروڤی هانا: لەگەڵ تێپەڕ بوونی ١٥ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی عەلی عەزمی خەڵکی شاری سەپێڵ زەهاوی سەر بە پارێزگای کرماشان، هێشتا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودوخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، عەلی عەزمی لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی ١٨ی بەفرانبار لەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، بنەماڵە و کەسوکاری ئەم شارۆمەندە وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵیان لە نادیاری چارەنوسی ڕایانگەیاندووە کە دەستڕانەگەیشتنی ئەوان بە زانیاری لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی جەستەیی ئەو نیگەرانی جیددی ئەوانی لێکەوتووەتەوە.
