بەردەوامی دەستبەسەری و نادیاری چارەنوسی سینا کیانی

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ماوەی ١٧ ڕۆژە شارۆمەندێک بە ناوی سینا کیانی لاوی تەمەن ٢١ ساڵی یارسان، خەڵکی کرماشان و کرێکاری دانیشتوویی تاران بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا، سینا کیانی ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە، تەنها لە ڕێگای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی دانپێدانانی زۆرەملێ لە کەناڵەکانی حکومەت پلەتفۆرمی (روبیکا) ئاگاداری بارودۆخی کوڕەکەیان بوون و زۆر نیگەرانن لە ئاست بارودۆخی جەستەیی و پڕۆسەی دادگایی نادادپەروەرانە و ئەگەری دەرچوونی سزای قورس لە دژی منداڵەکەیان.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین