دەستبەسەر کرانی سدیق یوسف پور لە ئەندامانی گروپی شاخەوانی هەڵۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی سدیق یوسف پور، خەڵکی شاری سەقز، زیندانی سیاسی پێشوو و لە ئەندامانی گروپی شاخەوانی هەڵۆی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە و دواتر ماڵەکەیان پشکنیوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و بارودۆخی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین