کوژرانی محەمەدعەلی محەمەدیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکان لە تاران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی محەمەدعەلی محەمەدیان، تەمەن ٤٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی قەرەولی سەر بە شاری دیواندەرە و دانیشتووی شاری تاران، لە جەریانی خۆپێشاندانەکانی خەڵکی تاران، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، تەرمی محەمەدعەلی محەمەدیان لە شوێنی لە دایکبوونەکەی ئەسپەردە کراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین