کوژرانی کامران ئەکبەری مامۆستای خەڵکی ئیسلاماوای غەرب بە تەقەی هێزە سەرکوتگەرەکان

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، کامران ئەکبەری خەڵکی ئیسلاماوای غەرب(شاباد) مامۆستای پەروەردە، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە شەهرەکی ئیلاهیەی کرماشان، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراوە.

شایانی باسە کامران ئەکبەری تەمەن ٣٥ ساڵ و باوکی منداڵێک بوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین