دەستبەسەرکران و نادیاری چارەنوسی نەوید عەبدوڵڵاهی لە مەریوان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: زیاتر لە ٢٠ ڕۆژە شارۆمەندێکی کورد بە ناوی نەوید عەبدوڵڵاهی خەڵکی کانی دیناری سەر بە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە بەڵام تا ئێستا لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی هانا، ناوبراو ڕوژی هەینی ٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەریوانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، نەوید عەبدوڵڵاهی پێشتریش لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ساڵی ١٣٩٨، دەستبەسەر کرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین