گیانبەختکردنی عیرفان عەلیزادە بە تەقەی هێزەکانی حکومەت لە وەرامین

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی وەرامینی تاران، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عیرفان عەلیزادە تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی لۆمار لە ناوچەی سیراون لە ئوستانی ئیلام بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران گیانی بەخت کردووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، عیرفان عەلیزادە، لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی وەرامین بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومەت پێکراوە و بە هۆی قورس بوونی برینەکانی گیانی لەدەستداوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئەوەی هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئەم گیانبەختکردووە ڕادەگەیەنێ، جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و بێ‌لایەن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییان و سەرکوتی خوێناوی و هەروەها دادگایی فەرماندەران و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەم کوشتارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین