گیانبەختکردنی سیاوەش شێرزاد لە خۆپیشاندانەکانی تاران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، سیاوەش شێرزاد خەڵکی بۆکان و نیشتەجێی تاران، رۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی و بە گوللـەی گەرم گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران پێشیان بە ناشتنی تەرمی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بۆکان گرتووە. بە دوای ئەوەدا بنەماڵەی سیاوەش شێرزاد ناچار بوون تەرمی ڕۆڵەکەیان لە ئاوایی تازەقەڵا بە خاک ئەسپەردە بکەن.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای ئەوەی هاوخەمی قوڵی خۆی بۆ بنەماڵە و خزمانی ئەم گیانبەختکردووە ڕادەگەیەنێ، جەخت دەکاتەوە لە سەر پێویستیی بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ، ڕوون و بێ‌لایەن لە هەمبەر هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ناڕازییان و سەرکوتی خوێناوی و هەروەها دادگایی فەرماندەران و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی ئەم کوشتارە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین