گیانبەختکردنی ڕوحوڵڵا ستارە موشتەری لە ناڕەزایەتییەکانی چناران

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کرایەوە، ڕوحوڵڵا ستارە موشتەری، خەڵکی ئاوایی قەیاساوا لە ناوچەی چناران، شەوی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە، بە هۆی گوللـەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران و پێکرانی سەری بە توندی بریندار بووە و پاش ماوەیەکی کورت گیانی لەدەستداوە.
ڕوحوڵڵا ستارە موشتەری تەنیا ساڵێک لە پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی تێپەڕیبوو و هەروەها سێ ڕۆژ بەر لە گیانبەختکردنی، ببوو بە باوکی منداڵێک.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین