محمەد مەهدی کەرەمی تەمەن ٢٢ ساڵ، خەڵکی ئاوایی کوتان سفڵی سەر بە شاری تکاب و دانیشتووی کەرەج، لە رێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠١ لە جەریانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان دژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی پارێزگای ئەلبۆرز بە سەرۆکایەتی قازی موسا ئاسف ئەلحەسەنی، بە تۆمەتی “فساد فی الارز لە ڕێگای تاوان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای موحاربەی بە سەردا سەپێندرا و لە رێکەوتی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ لە سێدارە درا.
شایانی باسە دانیشتنی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر محەمەد مەهدی کەرەمی لەگەڵ سەید محەمەد حوسێنی و ١٣ شارۆمەندی تر. وەک تۆمەتبارانی کوژرانی بەسیجیەک بە ناوی ڕوحوڵڵا عەجمیان، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠١، بەڕێوەچوو. لەم دانیشتنە محەمەد مەهدی کەرەمی وەک تۆمەتباری یەکەم و سەید محەمەد حوسێنی وەک تۆمەتباری دووهەمی دۆسیەکە ناسێندران.
