دەستبەسەرکرانی سەید نیما خاموشی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٤٠٤،شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سەیدنیما خاموشی، خەڵکی شاری کرماشان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین