ڕاپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە ئەشکەنجەکرانی رەسوڵ یادیار لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە رەسوڵ یادیار تەمەن ٣٠ ساڵ، خێزاندار و خەڵکی ئاویی “گۆگتەپە سیمینە” و دانیشتوویی ئاوایی “ناچیت”ی سەر بە شاری بۆکان، لە گرتووخانەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە لە لایەن لێکۆڵەرانەوە بە توندی ئازار و ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی دراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، رەسوڵ یادیار بە هۆکاری ئەشکەنجەکرانی لوت، دەم و ددانی شکاوە.

رەسوڵ یادیار لە ساتی دەستبەسەرکرانیەوە تا ئێستا لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی قوڵی لە ئاست بارودۆخی جەستەیی و یاسایی ئەم شارۆمەندە دەستبەسەرکراوەیە، داوای ڕوونکردنەوەی بارودۆخی ئەو و هەروەها دەستڕاگەیشتنی بەپەلەی بە خزمەتگوزاریە دەرمانیەکان دەکات. هانا دووپاتی دەکاتەوە داواکاری گشتی و بەرپرسی ئیتڵاعاتی بۆکان بە بەرپرسیاری سەرەکی پاراستنی گیانی رەسوڵ یادیار دەزانێت.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین