دەستبەسەرکرانی سۆران دورجەدور لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سۆران دور جەدور خەڵکی شاری پیرانشار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە ئەمنییەکان بە هەڵکوتانە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەریان کردووە و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین