بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤(١٨ی دیسامبری ٢٠٢٥) سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی حەسەن رەمەزانی، بەهمەن ئەحمەدزادە و سالار ئۆستاد ئەحمەدزادە خەڵکی ئاوایی سەرچناری سەر بە شاری میاندواو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم سێ شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم سێ شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
