بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی رامین زلە خەڵکی شاری نەغەدە، کە لە بەندیخانەی ئەم شارە ڕاگیراوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی “سیامی” بە تۆمەتی “بەغی” سزای سێدارەی بە سەردا سەپێندراوە.
ئەم سزایە لە کاتێکدا دەچووە کە رامین زلە زیاتر لە ٥٠٨ ڕۆژە دەستبەسەرە و پڕوسەی دادگایی کردنەکەی لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاینی کورت ماوەدا بەبێ دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بەڕێوەچووە و سزاکە ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بە ئەو ڕاگەیندراوە.
هانا زانیویەتی کە ئەم بەندکراوە سیاسیه لە سەرجەم قۆناخەکانی دەستبەسەری و لێپرسینەوەدا لە سەرجەم مافەکانی لەوانەش مافی پەیوەندی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.
شایانی باسە کە رامین زلە لە رێکەوتی ١ی گەلاوێژی ١٤٠٣، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ بڕیاری دادوەر بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا.
