بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٠ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی ئاکام شێخە مرشە تەمەن ٢١ ساڵ، خەڵکی ئاوایی”قەرەقشڵاق”ی سەر بە شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە دوای دەستبەسەرکران بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
