دەستبەسەرکرانی سینا شەخسی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە سەردەشت

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٧ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی سینا شەخسی تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی شاری سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە شکاندنی دەرگای ماڵ و بەکارهێنانی توندوتیژی چوونەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە، دەستبەسەریان کردووە و دواتر بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ ڕایانگوێزاوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران یان بارودۆخی یاسایی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین