رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی ئەحمەد خۆداداد تەمەن ٥٢ ساڵ، خەڵکی نەغەدە و دانیشتووی پیرانشار و مەحمود خۆداداد خەڵکی نەغەدە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەحمەد خۆداداد لە ماڵەکەی لە پیرانشار لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هاوکات هێزێکی ئەمنی بە شێوەی سەرەڕۆیانە براکەیان دەستبەسەر کردووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برا هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
