بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕوژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤(٨ی دیسامبری ٢٠٢٥) سمکۆ یوسفی مامۆستای زمانی کوردی و چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری بۆکان، لە شوێنی کارەکەی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر و دوای چەندین کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
لە جەریانی ئەم دەستبەسەر کردنە مۆبایلەکەشی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستی بە سەردا گیراوە.
ئەم شارۆمەندە پێشتریش لە ڕۆژی دووسەممە ٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە و توندوتیژانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و لە ڕۆژی دووشەممە ٢ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
شایانی باسە، سمکۆ یوسفی لە ساڵانی ڕابردوودا لە بوارەکانی فێرکاری زمانی کوردی و پاراستنی ژینگە لە شاری بۆکان چالاک بووە.
