ئازادی حەمید چەپاتی بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی لە بەندیخانەی ناوەندی ورمێ

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٦ی دیسامبری ٢٠٢٥) حەمید چەپاتی چالاکی مەدەنی تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری ورمێ، دوای ٨٨ ڕۆژ بەندکران، بە پێبەندی ئەلیکترۆنیکی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، حەمید چەپاتی باقی ماوەی سزاکەی لە دەرەوەی بەندیخانە و بە سنووردار کردنی هاتووچۆ، لە ماڵەکەی بە سەر دەبات.

ئەم چالاکی مەدەنیە ڕۆژی سێشەممە ١٨ی خەرمانانی ١٤٠٤(٩ی سپتمبەری ٢٠٢٥) دوای بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێ کاری سزاکانی دادگای گشتی و شۆڕشی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ کرانی ماوەی سزاکەی بۆ بەندیخانەی ورمێ ڕاگوێزرابوو. ئەو پێشتر لە لایەن لقی ٢٣ی دادگای تێهەڵچوونەوەی ورمێ بۆ شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری زیاد کرابوو.

شایانی باسە حەمید چەپاتی لە مانگی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لە لایەن لقی دووهەمی دادگای شۆڕشی ورمێ بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام بە سێ مانگ بەندکرانی تەعزیری سزا درابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین