جێبەجێ کرانی سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندی کرماشان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ شەممە ۱٥ی سەرماوەزی ۱٤۰٤ (٦ی دیسامبری ۲۰۲٥) سزای سێدارەی بەندکراوێکی کورد بە ناوی “سالار ڕەزایی” خەڵکی کرماشان، لە بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە جێبەجێ کراوە.

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم بەندکراوەیە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

شایانی باسە، لە هەمان ڕۆژ سزای سێدارەی بەندکراویەکی تر بە ناوی یەحیا میری، خەڵکی سەحنە، بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” لە بەندیخانەی کرماشان، جێبه جێ کراوە کە پێشتر هەواڵەکەی لە لایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هاناوە بڵاوبوەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین