بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣٠ نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) سێ شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “پێشەوا ئارمون، سەعید فەتحی نژاد و هێمن ئیوەر” خەڵکی شاری مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گۆێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم سێ شارۆمەندە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم سێ شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
