ڕاگوێزانی مامۆستا محەمەد خزرنژاد بۆ نەخۆشخانە بە مەبەستی ئەنجامدانی نەشتەرگەری

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: مامۆستا محەمەد خزرنژاد مامۆستای کوردی سوننە مەزەب، لە دەستبەسەر کراوانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانی ژن، ژیان، ئازادی بە هۆی خراپی بارودۆخی جەستەیی بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند نەشتەرگەریەک بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە سنە ڕاگوێزراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، مامۆستا خزرنژاد ڕۆژی شەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤، بە تەشخیسی پزیشکانی پسپۆڕ و ڕەزامەندی پزیشکی دادوەری و بەرپرسانی بەندیخانەی سنە بۆ مەرەخەسی دەرمانی یەک مانگە نێردراوە.

سەرچاوەکانی هانا ڕایانگەیاند، کە ئەو بەیانی ڕۆژی ٩ی سەرماوەزی ئەمساڵ بۆ پشکنینی پێش نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی تەوحیدی سنە پەزیرش و خەوێندراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، مامۆستا خزرنژاد کێشەی دیسکی کەمەر (فەقەرات) و هەرس و جگەر و سستی دڵی هەیە و پێویستە بەپەلە چارەسەری تایبەتمەندی پزیشکی وەربگرێت.

مامۆستا خزرنژاد لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠١، دوای پێشکەشکردنی وتار لە ڕێورەسمی ئەسپەردەکردنی یەکێک لە گیانبەختکردووانی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکان، لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کرا و دواتر بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی سوپا و پاشان بۆ بەندیخانەی بۆکان ڕاگوێزرا.
ئەو دوای چەند مانگ لێپرسینەوە و ڕاگیرانی لە گرتووخانە ئەمنییەتیەکان، لە لایەن دادگای شۆڕشەوە سزای سێدارە و ١٦ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و ئەم حوکمە دوای ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵک و گوشاری بیروڕای گشتی بۆ ٢٥ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.

شایانی باسە ئەم مامۆستا سوننە مەزەبە کوردە، لەو کەسانەیە کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا بە هۆکاری هەڵوێستە ڕەخنەگرانە و چالاکیە ئایینی و کۆمەڵایەتیەکانیەوە لە بارودۆخێکی سەختدا لە بەندیخانە ڕاگیراوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین